Duration 2:56

نهێنی نه‌بوون به‌زاوا له‌یه‌كه‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریدا Bahrain

284 095 watched
0
1.3 K
Published 12 Aug 2018

#زانیاری_گشتی نهێنی نه‌بوون به‌زاوا له‌یه‌كه‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریدا پڕۆسەی چوونە كەژاوەی هاوسەرێتی، دەبێتە یەكەم قۆناغی گۆڕانكاری لە نێوان كچان و كۆڕاندا، كە بۆ هەندێك كەس دەبێتە شەوی سوری هەنگوینی و هەندێكی دیكەش دەبێتە ناخۆشترین شەوەكانی، كە ئەمەش بەهۆی ترسانە لە كرداری‌ جوتبون. ئەمەش بە چەند هۆكارێك دیاری دەكرێت، گرنگترینیان لای‌ كۆڕان ئەوەیە، كە پێشتر بە هەڵە هەندێك بیروبۆچونی لەوبارەیەوە بیستوە، لەگەڵ ئەوەشدا زاوا یەكەمین ئەزمونی پڕۆسەی جووتبون پەیڕەو دەكات، هەندێك جاریش نەبوونی هۆشیاری سێكسی لای تاكی نێر ئەم كاریگەریە بەجێ دەهێڵێت. بۆ كچانیش ئەوەی بۆ كۆڕان باسكرا ڕاستە لەگەڵ بوونی دوو هۆكاری دیكە، كە كچان لە پڕۆسەی یەكەمی سێكس دەترسن، چونكە لادانی پەردەی كچێنی لە داهاتووی ژیانیدا دەبێتە قسە و قسەڵۆكی نێو كەسوكاری هەردوولا. بە وتەی پسپۆڕانی بواری دەرونی، ئەم هۆكارانە بۆ هەردوو ڕەگەز وادەكەن، كە زاوا لەكاتی یەكەم شەوی هاوسەرێتیدا نەتوانێت ئەم پەردەیە لابدات لەبەر دروستبوونی ترس و شڵەژانی‌ دەرونی، هەندێك جاریش مەتاتی و توندی پەردەی كچێنیش بەشدارە لەو پڕۆسەیەی نەبوون بە زاواییەدا. هەر بە وتەی دەرونناسان، بۆ چارەسەری ئەم گرفتە مادام تێكچونی دەرونی و ترسان كاریگەری لەسەر دادەنێت پێویستە لەسەر خزم و كەسوكار و هاوڕێ و دۆستانی هەردوولا، ئەو بەئەنجام گەیاندنی پڕۆسەیە زۆر بەهەند وەرنەگرن، تاكو هەدووكیان بەدور بن لە شڵەژانی دەرونی. سەرزەنشتكردنی زاوا ڕەنگە بەهۆكارێكی گرنگ بێت، كە زاوا دوچاری‌ ئامێر خاوبونەوە بكات، بەمەش شتێكی ترسناك و هەڕەشە ڕوو لە ژیانی ژن و مێرد دەكات. خاوبوونەوەش دوو جۆری هەیە: (ئەندامی و دەرونی)یە، دەرونیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ حاڵەتی مێشك، بەجۆرێك، كە زاوا لەكاتی ئەو پڕۆسەیەدا بەلایەوە گرنگە سەركەوتو و زاڵبێ، گەر خۆی لە ناخەوە باوەڕی وا بێت، كە لەم كارەدا سەردەكەوێ!! خاوبونەوەی ئەندامی: بوونی كێشەیە لەجەستەی زاوا، كە ناكرێت زۆری لێبكرێت بۆ گەیشتن بەو پڕۆسەیە تا ئەو كاتەی كەسەكە سەردانی پزیشكی تایبەت دەكات بۆ بەداواداچوون لەسەر كێشەكەی. woodworksoran سه‌بسكرایبی كه‌ناڵه‌كه‌م بكه‌ن Please subscribe to my channel ارجو الاشتراك في قناتي هاوڕێیان ڤیدۆکانمان بڵاو بکەنەوە تا ئێمەش ڤیدیۆی تازە و بە سود پۆست بکەین هاوکاریمان بکه‌ن له‌ بلاوکردنه‌وه‌ی که‌ناله‌که‌مان سوپاستان ده‌که‌ین Subscribe woodwork /woodworksoran The official Facebook for woodwork https://www.facebook.com/SORANNOVA The official Instagram for woodwork https://www.instagram.com/woodworksoran/ woodworksoran كه‌ناڵێكی یوتیوبی فره‌ ڕه‌نگی زانیاریه‌ ئیمه‌ وه‌ك ستافی كه‌ناڵی (woodworksoran) هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرترین زانیاری بڵاو بكه‌ینه‌وه‌ تا تۆی بینه‌ر سوود مه‌ند بیت ،زانیاریه‌كانمان پشت ده‌به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كانی جیهانی، خۆمان ته‌رجه‌مه‌ی ده‌كه‌ین بۆتان ده‌كه‌ین به‌ ڤیدیۆ تا به‌ئاسانترین ڕێگا بگات به‌ دیدی ئیوه‌ی خۆشه‌ویست ، كه‌ناڵه‌كه‌تان له‌ بواری (زانیاری گشتی زانیاری ته‌ندروستی زانیاری سێكسی زانیاری نیتۆركی زانیاری ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌ده‌بیات كاری ده‌ستی فیركاری )كارده‌كات به‌هیوام سوودمه‌ند بین بۆتان.

Category

Show more

Comments - 89